لە خوێندگەیەکی مەهاباد 25 خوێندکاری کچ دەستگیر دەکرێن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە خوێنگەیەکی کچان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان 25 خوێندکار دەستگیر دەکرێن .

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ رۆژی چوارشەممە 25 خوێندکاری کچ لە خوێندگەی دواناوەندیی (بەیان) لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان دەستگیر کراون.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستاش چارەنوسی ئەو خوێندکارە کچانە دیار نییە و تەنها ئەوە زانراوە کە لە لایەن هیزە ئەمنییەکان و لەسەر داوای بەڕێوبەری قوتابخانەکە دەستگیرکراون.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاشکرایان کردوە لە 34 رۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 12 هەزار و 500 کەس دەستگیر کراون کە نزیکەی سێ هەزار کەسیان خوێندکاربون.

ئەمەش لە کاتێکدایە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان زۆربەی چین و توێژەکانی گرتوەتەوە و خوێندکارانی ناوەندیی و دواناوەندیی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی بەرچاویان لە خۆپیشاندانەکاندا هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار