پژاک : ئاڵای کۆماری کوردستان وەک ئاڵایەکی هاوبەش قبوڵدەکەین.

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ناوی "رێگەچارەی شۆڕشی نوێی گەلانی ئێران ڕایگەیاند ئاڵای کۆماری کوردستان لە مهاباد وەکو ئاڵایەکی هاوبەش لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان قبووڵ دەکات.

پژاک لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ دیموکراسی،و گەشەپێدانی هاوسەنگ و پێویستی یەکڕیزی و لابردنی جیاکاری کردەوەو ئاڵای کۆماری کوردستانی لە مهابات تا کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەتەوەی وەکو ئاڵایەکی هاوبەش لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دیاری کرد.

هەروەها داوای کرد پێشەنگایەتیی ژنان بپارێزرێت،وهێزەکان خۆیان لە چەمکی "نەتەوەپەرستی و ئەتنیکگەرایی" بەدوور بگرن.

هەر لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکاندا،پژاک داوایکرد کۆمیتە و ئەنجوومەنی رێکخراو بۆ بەرەوپێشبردن و رێکخستنی ناڕەزاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران  دروست بکرێن .

سەبارەت بە یەکڕیزی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات داوای یەکگرتوویی لە هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند ، دەبێ بە مەبەستی یەکگرتوویی سیمبولە هاوبەشەکان قبووڵ بکرێن

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی ٢٠١٧ پژاک داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەتیێکی بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، بەڵام بەشێک لەو حیزبانە پێشنیازەکەیان رەتکردەوە.

ئاڵای کۆماری کوردستان لە مهاباد

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار