هەپەگە: پێنج سەربازی تورکیامان کوشت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە کوشتنی پێنج سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكان لە ڕۆژى ٢٠ى تشرینى یەكەم لە ناوچەی زاپ و خواکورک بڵاوکردەوەو تیایدا کوشتنی پێنج سەربازو برینداربونی سەربازێکی ڕاگەیاند.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامى چالاکییەکانیان  سەنگەرێک، رادارێک، کامێرایەکی حەراری و خێمەیەکی سەربازانی تورکیا  لەناوبران.

هەپەگە باسی لەوەشکرد سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی و بە دەیان جاریش بە تانک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومانکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار