نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی بەردەرەش 9 ساڵە تەواو نەكراوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەسنوری قەزای بەردەڕەش، لەساڵی 2013 بەردی بناغەی بۆ دانراوە، بودجەی پرۆژەكە 40 ملیار دینارە، نۆ ساڵ تێپەڕی بەسەر دانانی بەردی بناغەی پرۆژەكە و تەنیا لەسەدا 10ی تەواوبووەو چەند ساڵێكیشە كاركردن تیایدا وەستاوە، پارەی پرۆژەكەش بۆ موچە خەرجكراوە.

جەمیلا محەمەد، نوێنەری قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش لەئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و ئەندامی لیژنەی تەندروستی سەبارەت بەپرۆژەكە بۆ هاوڵاتی راگەیاند: «نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی بەردەڕەش بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ئەوكاتی هەرێم بەردی بناغەی بۆ دانراو دوای ماوەیەكی كەم ئیشكردن لەپرۆژەكە وەستا، ئەوەش بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق و هەروەها شەڕی داعش، ئەو پارەیەی كە بۆی دابینكرابوو تەنیا بەشێكی كەمی لێ خەرجكرا، حكومەت بۆ پڕكردنەوەی بەشە بودجەی خۆی كەئەوكات بۆ شەڕی دژ بە داعش و دابەشكردنی موچە پێویستی بەبڕە پارەیەكی زۆر هەبوو، بۆیە بەشەكەی تر خەرجنەكرا

وتیشی:» دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش لەهەموو شارەكانی تر زیاتر كێشەی تەندروستییان هەیە، چەندین حاڵەتی نەخۆش هەبووە رەوانەی دهۆك و ئاكرێ كراون، بەڵام لەڕێگادا گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار