ئاوارەکانی دهۆک داوای دابەشکردنی نەوت دەکەن

3 ساڵ لەمەوپێش



عه‌مار عه‌زیز

زیاتر لە هەشت ساڵە ئاوارەکانی سنوری قەزای شەنگال لە پارێزگای دهۆک دەژین، لەیەکەم بارینی باران داوای دابەشکردنی نەوت دەکەن.


مچۆ عەڤدۆ ، ئاوارەیەکی ئێزیدی یە زیاتر لەهەشت ساڵە لە دهۆک دەژیت بە هاوڵاتی ی وت"یەک بەرمیلی نەوت ئێستا لە بازاردا سەرووی 250هەزار دینارە ، پارەمان نیە نەوت بەو نڕخەیە بکڕین،وردە وردە سەرما مان دەبێت لەژێر خێوەتدا بەتایبەت لەشەوان ئەگەر نەوتیش دابەش نەکرێت ئەوا دۆخی ئێمە زۆر سەخت وناخۆش دەبێت، لەرێگای ئێوە داوا لەهەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات نەوت لەسەر ئاوارەکان دابەش بکەن چونکە من دڵنیام هیچ ئاوارەیەک ناتوانێت لەسەر حسابی خۆی بکرێت"


سەعید ئەلیاس، خەڵکی ناحیەی سنونە سەر بە قەزای شەنگال، هەشت ساڵە بەهۆی ناڵەباری دۆخی قەزایەکە نەگەڕاوەتەوە زێدی خۆی بە هاوڵاتی ی وت" باران نیعمەتی خوایە بەڵام بۆ ئێمە دەبێتە مایەی ناخۆشی چونکە پێداویستیەکانی خۆ گەرمکردنەوەلەنەوت و سۆپا مان پێوستە ئەویش بە ئێمە نادرێت،هەموو ساڵێک کە دەبێتە زستان خەمەکانمان دوو ئەوەندە زیاد دەبن".

سەعید ئەلیاس ،خاوەنی شەش منداڵە بچووکترینیان 5ساڵە و هیچ مووچەیەکی نیە ،زیاتر ووتی" ئیشی کرێکاری دەکەم رۆژانە 10بۆ15هزار دینار ئیش دەکەم، هەندێک رۆژ ئەوەشم دەستناکەوێت، چوون بەرمیلی نەوت بکڕم خەڵک بە قەرزیش پارەم ناداتێ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار