گۆڤاری ئەمریکی ناسیۆناڵ ئینتێرست: تەنیا ئامانجی تورکیا لە ئاشت بوونەوە لەگەڵ سووریا ڕزگاربوونە لەدەست کوردەکانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گۆڤاری سیاسی ئەمریکی ناشناڵ ئینتێرست پێی وایە تورکیا ئامانجێکی سەرەکی هەیە لە هەوڵەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سووریا؛ ئەوەش ڕزگاربوونە لەدەست ناوچەی خۆبەڕێوەبەری ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان.
گۆڤاری سیاسی ئەمریکی "ناشناڵ ئینتێرست" لەبارەی خواستی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق نووسیویەتی: ئەم وڵاتە دەیەوێت لە رێگەی هاوپەیمانی لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆوە مەیدانەکە لەسەر کوردەکانی سووریا بەرتەسک بکاتەوە، کە کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردییان لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەدەستەوەیە.
هەڵبەت ئەم گۆڤارەی ئاماژەشی بە وەڵامی کوردەکانی سووریا کردووە کە هەوڵ دەدەن لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا نزیک ببنەوە و نووسیویەتی کە کوردەکان بە کردنەوەی ڕێگاکان بۆ هێزەکانی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی نزیک لە دیمەشق لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ڕێگا لە نفووزی تورکیا بگرن.
هەروەها ئەم گۆڤارە ئامۆژگاریی حکوومەتی ئەمریکای کردووە کە لە بارودۆخی ئێستا تێبگات و بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشق یارمەتی باشتر کردنی دۆخی گەلی سووریا بدات.

