دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر دەکرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەری کە بڕی ٨ کیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبوو دەستگیر کران.
ئێوارەی یەکشەممە 2022/10/23 ، بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەزای حاجیاوالە چالاکیەکی هاوبەش دا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە ناوەکانی ( ٳ ، ئ ، ح ) و ( س ، ئ ، ح ) دەستگیرکران لە سنوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا .
لە هەمان کاتدا دەست گیرا بەسەر بڕی (٨) کیلۆ ماددەی هۆشبەر، لە جۆری کریستاڵ و چەن جۆرێکیتر.
هەروەها بڕێکی زۆر کەل و پەلی جۆراو جۆر وەکو چەک و بڕێکی زۆر پارە لەجۆری دۆلار و دینار و کرۆن و پاوەن و چەندین کەل و پەلی تری تایبەت بەمادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.
لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
