تەرمی 16روفاتی ئێزیدی ڕادەستی کەس وکاریان دەکرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەم ،پزیشکی دادی بەغدا ڕایگەیاند کەناسینەوە و پشكنینی 16 روفاتی ئێزیدی تەواوبووە و ڕادەستی كەسوكاریان دەکرێتەوە.
دەروێش چوکی، بەڕێوەبەری رێکخراوی تولا تایبەت بە ڕزگاربوانی دەستی داعش بە هاوڵاتی ی وت" پزیشکی دادی بەغدا پشکنین و ناسینەوە بۆ 16روفاتی تر تەواوکردوە، کەسوکاریان دەچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی تەرمەکانیان بەڵام ئەوان بەهۆی تێچووی رێگا داوایان کردوە بەغدا روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادی مۆسڵ بکرێن تا ئەوان لەمۆسڵ روفاتەکان وەربگرن و ئەو رێگا دوورەیە نەبڕن" .
دەروێش چوکی ووتیشی" ئەو 16روفاتە هی چەند گۆڕێکی تاکن، هەر یەکێکیان هی ناوچەیەکە لەسنوری قەزای شەنگال"
ناوی ڕوفاتەکان

بابهتی پهیوهندیدار
