مەزڵوم کۆبانێ: بە شێوازی خۆمان رێککەوتنی سوریا و تورکیا هەڵدەوەشێنینەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەزلوم کۆبانێ، هۆشدارى دەدات لە بارەى رێکەوتنى ئەنقەرە و دیمەشق بۆ هەڵوەشاندنەوەى خۆبەڕێوەبەرى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و دەڵێت : رێککەوتنەکە مەترسىیەکی گەورەیە بۆسەر داهاتوى سوریا دەبێت بۆیە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەى دەدەن.
مەزلوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى (شرق ئەلئەوسەت) رایگەیاند؛رێککەوتنى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق رەنگدانەوەى حکومەتى تورکیایە و لە داهاتودا مەترسى گەورەى بۆسەر کۆبانێ وتویەتی: پێویستە سەرجەم پێکهاتەکانى سوریا دژى رێککەوتنى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بوەستنەوە چونکە ئەوان رێکارى خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو رێککەوتنە دەگرنەبەر.
بەپێى وتەکانى ئەو فەرماندەیەی هەسەدە زۆرینەی ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە کاروباری سوریا، دژى هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. بەپێى راگەیەندراوى تورکیا رێککەوتنەکەى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارە سوریەکانە لە تورکیا و هەڵوەشاندنەوەى خۆبەڕێوەبەرى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا کراوە.
