سوپای تورکیا قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەیەکی باکوری کوردستان رادەگەیەنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەیەکی جۆلەمێرگ لە باکور کوردستان کردوە و ئەو ناوچەیەشی وەک ناوچەیەکی ئەمنیی دیاریی کرد.

پارێزگاری جۆلەمێرگ لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە ناوچەیەکی سەر بە شارۆچکەی گەڤەر وەک ناوچەی ئەمنیی دیاریی کراوە و سوپای تورکیا بۆ ماوەی 15 رۆژ ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجام دەدات.

بە پێی بەیاننامەکە هاتوچۆ لەو ناوچەیەی گەڤەر تا 15 رۆژی دیکە قەدەغە دەبێت.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە لە چوارچێوەی بڕیاری پارێزگاری جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەو ناوچەیەی گەڤەر بەرێودەچێت و بە هێلی کۆپتەر سەدان سەربازی سوپا بۆ ناچەکە گوازراونەتەوە.

سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر چەند گوندێکدا گرتوە و هاتوچۆی گوندنشینانیش روبەڕوی کیشە بوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار