هەپەگە هێلیکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورکى خستەخوارەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و کوشتنی سەربازێکی تورکی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ٢٥/١٠/٢٠٢٢ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکیان  لەبارەی چالاكییەكانی گەریلا و هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە ناوچەی زاپ لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە دا هاتووە،" تیمە گەڕۆكەكانمان لە یەژاستار بۆ یادی هەڤاڵمان بێریتان (گوڵناز كاراتاش)، كە هێمای سوپای ژنان و فەرماندە نەمرەكەمانە، چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا و لەو چالاكییانەدا، هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی خرایە خوارەوە و داگیركەرێكیش سزا درا"

هەروەها ئەوەشخراوەتە ڕوو، کە سوپای داگیركەری تورك پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، چوار جار بە چەكی كیمیایی و گازی بیبەر، ١٣ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٤٤ جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار