حکومەتی ئێران پشوو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رادەگەیەنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ترسی چلەی مەرگی ژینا حکومەتی ئێران لە زانکۆ و خوێندنگەکان پشوی راگەیاند لە کاتێکدا بڕیارە سبەینی چوارشەممە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێوڕەسمی چلەی مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوەبچێت خوێندگە و زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بڵاوبونەوەی هەڵامەتی وەرزی دەکرێن بە پشوو.

وەزارەتی پەروەرەدەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتا و ئەنفلۆنزای وەرزی رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم خوێندگەکان و زانکۆکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتە پشو.

هاوکات لە چەندین شاری دیکەش هەر بە هۆکاری ئەنفڵۆنزا پشو لە زانکۆکان و خوێندگەکانی دەیان شاری دیکە راگەیەنراوە. بڕیارەکە حکومەت لە کاتێکدایە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە رێوڕەسمی تایبەت بە چلەی مەرگی ژینا ئەمینی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەبچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار