شەش رفێنراوی تری ئێزیدی لەژێر دەستی داعش رزگارکران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک پێش ئێستا نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی رایگەیاند کە شەش رفێندراوی دیکە کە لە 3-8-2014 لە ناوچەی شنگال لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون، رزگار کران.
خەیری عەلی، سەرپەرشتیاری گشتی دۆسیەی رفێنراوانی ئێزیدی بە هاوڵاتی ی وت"لەمانگی ئەیلول تاوەکو ئێستا شەش رفێنراوی ئێزیدی لە ژێر دەستی داعش رزگارکراون
کەئەمانەن، ١- سوسن حسن حيدر لەدایک بووی 1998
٢- روزا ئەمین بەرەکات لەدایک بووی 2002 خەڵکی حەردانە
٣- وەفا عەلی عەباس لەدایک بووی2001 خەڵکی کوجویە عباس
٤- مازن جردو خلف لەدایک بووی 2007 خەڵکی گوندی وەردیە
٥- روسيتا حەجی باجو لەدایک بووی 2006 گوندی تلقەسەب
٦- جاني زياد حيدر لەدایک بووی2007، خەڵکی ناوچەی سولاغه
بابهتی پهیوهندیدار
