سێ كارمه‌ندی هاتوچۆی دەربەندیخان توشی شێرپه‌نجه بون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی سلێمانی توشبونی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و كارمه‌ندانه به‌هۆی ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیان به‌پیسبونی ژینگه‌و گازه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه توشبون".
موقه‌ده‌می هاتوچۆ (جاسم محه‌مه‌د عه‌لی خان) بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای ده‌ربه‌ندیخان به ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، "كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانی دیكه ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاتره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانی دیكه زۆرتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن‌و ڕۆژانه زیاتر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌موو ئه‌و گازه مه‌ترسیدارانه‌ی له‌بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه تێكه‌ڵ به‌ژینگه ده‌بن".
به‌رپرسه‌كه‌ی هاتوچۆ ئاشكراشیكرد، "تائێستا به‌ته‌نها له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ كارمه‌ندی هاتوچۆ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، كه دوانیان ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سلێمانی ئاشكرایكردوه، ڕۆژانه زیاتر له(15) هاوڵاتی دوای پشكنین بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بون.
