سه‌رۆكی هه‌رێم: داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌وروپاش
3 ساڵ لەمەوپێش
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/26 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كۆمیته‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو سارا نانی كرد كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارته جیاكانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوون.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه بڕیاری لێدرا، مه‌ترسییه‌كانی داعش و دۆخی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای به پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جددییه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌ورووپاش ده‌كات. هه‌روه‌ها هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به باش له قه‌ڵه‌م دا و به پێویستی زانی پته‌وتر بكرێت.
له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست حكوومه‌تی نوێی عێراق له زووترین كاتدا پێكبهێنرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان بێت و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه شاندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، وێڕای ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعشدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
دۆخی ناوخۆی كوردستان، پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا، مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
