به‌شێك له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی مه‌هاباد ده‌كه‌وێته ده‌ست خۆپیشانده‌ران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه جاركێ دیكه خۆپیشاندان له مه‌هاباد ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ جیاوازبوو، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌و سوتاندییان.
له‌ئێستادا زۆربه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له‌مه‌هاباد به‌ده‌ست خۆپیشانده‌رانه‌وه‌یه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌وڵی هه‌ڵاتندان.
له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه ده‌سه‌ڵاتی ئێران كۆنترۆڵی به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا نه‌ماوه‌و خۆپیشانده‌ران بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران نزیك ده‌بێته 40 رۆژو دوێنی چله‌ی كوشتنی ژینا ئه‌مینی ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخه‌كه‌ی به‌سه‌ر حكومه‌تی ئێران‌دا قڵپ كرده‌وه‌و شه‌وی رابردوو له 120 شار‌و شاروچكه‌ی ئێران خۆپیشاندان بوو.
هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌هاباد ده‌یانه‌وێت به ته‌قه‌كردنی راستوخۆ له خۆپیشانده‌ران و ئازاردانیان خۆپیشاندانه‌كه كپ بكاته‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له‌ئێستادا بارودۆخه‌كه له مه‌هاباد تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و خۆپیشانده‌ران له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌دان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش دوو خۆپیشانده‌ر ده‌كوژن.
وێنه‌ی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌هاباد
.jpg)
