تورکیا بڕیاری ئازادکردنی سیاسەتمەدارێکی کورد دەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی دۆخی تەندروستی و نەخۆشی بیرچونەوە دادگای تورکیا بڕیار دەدات سیاسەتمەدارێکی ژن لە باکوری کوردستان ئازاد بکات.
ئایسەل تۆغلوک کە لە زیندانی کوجائەلی لە تورکیا بەند کراوە لە لایەن دادگای وڵاتەکە شیکاریی بۆ دۆخی تەندروستی ئەو ژنە سیاسەتمەدارە دەکرێت و دەرکەوتوە ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە بە پێی بڕیارەکەی دادگا ئەو ژنە سیاسەتمەدارە دەبێت ئازاد بکرێت بەڵام تا ئێستا وادەی ئازادکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە دیاری نەکراوە.
ئایسەل تۆغلوک پەرلەمانتار و دامەزرێنەری پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و دواتر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بو کە لە 26ی کانونی دوەمی 2016 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بە تۆمەتی ئەندامبون لە رێکخراوێکی نایاسایی لە ساڵی 2017 دا لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە بە 10 ساڵ زیندان سزا درا
