تورکیا بۆ داخستنی هەدەپە 30 رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو پارتە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای دەستوریی تورکیا ماوەی 30 رۆژ مۆڵەت دەداتە هەدەپە وهەڕەشەی داخستنی ئەو پارتەش دەکەرێت.
دوای ئەوەی تیمی پارێزەرانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە داوایان لە دادگای دەستوری تورکیا کرد ماوەی زیاتریان پێ بدات بۆ ئەوەی بەرگرینامەی هەدەپە ئامادە بکەن دادگاکە ماوەی مانگێکی درێژکردەوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تێهەڵچونەوە ژمارەیەک بەڵگەی بۆ دۆسیەکە زیادکردوە، هەر بۆیە ماوەی 30 رۆژی بۆ ئەو پارتە درێژ کردوەتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 دادگای دەستوری تورکیا سکاڵای داواکاری گشتی بۆ داخستنی هەدەپە پەسەند کردوە.
پیشتریش لە سەر ئاستی تورکیا و باکوری کوردستان زیاتر لە حەوت پارتی کوردی لە تورکیا بە تۆمەتی پشتیوانی لە پەکەکە داخراون و لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەسەر داخستنی هەدەپە دەکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
