لە چالاکی دوو ڕۆژی گەریلادا ١٣ سەربازی تورک دەکوژرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چالاکییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی گەریلاکاندا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی باشووری کوردستان، ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا چالاکی ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی تشرینی یەکەمی دوو ڕۆژی ڕابردوی گەریلاکانی لە ناوچەکانی زاپ و خواکورکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ڕونیکردەوە کە چەکی کیمیای لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە پێنج جار بەکار هاتووە لەگەڵ چوار جار بۆمبی قەدەغە کراو.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مەیدانی جەنگ سێ جار بە فڕۆکەی جەنگیی، شەش جار بە هێلیکۆپتەر و دەیان جاریش بە کاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردوومان کران.
بابهتی پهیوهندیدار
