هەپەگە: تورکیا بەردەوامە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ڕایگەیاند تورکیا دوێنێ و ئەمڕۆ لە شاخی ئامێدی، سیدا، ساجا و چەمچۆی  چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى گەل – هەپەگە بڵاویكردووەتەوە، سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و بومبی قەدەغەكراو .

هەپەگە ڕایگەیاند ، ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەكەم، سەنگەرەكانی شەڕی شەهید پیردۆغان لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران و ، دوێنێ سەنگەرەكانی شەڕی شەهید خورسی لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا جارێك بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كراون و لە هەمان ڕۆژدا پێگەكانی شەڕی شەهید فەلات لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا لە دوو كاتی جیاوازدا چوار جار بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كراون.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوێنێ سەنگەرەكانی شەهید باهۆز لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ جار جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار