فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا کۆگایەکی یەبەشەی لەخانەسور کردە ئامانج
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە ناوچەی خانەسوری سەر بەناحیەی سنون لەسنوری قەزای شنگال کۆگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کردە ئامانج ،وزیانی ماددی زۆر لێکەوتەوە
خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکرات لەناحیەی سنون بە هاوڵاتی وت" لەدوێنێ یەوە ئەوە دەبێتە دووەمجار کە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومانی شەنگال بکات، ئێوارەی ئەمڕۆش کۆگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کرایە ئامانج، لەکاتی بۆردومانەکە هیچ کەس لەکۆگایەکەدا نەبووە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام زیانی زۆر بە کۆگایەکە کەوتووە"
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دژە تیروری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەسەر بۆردومانەکە بڵاوکردەوە وتیادا هاتووە کەئێوارەی دوێنێ فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە سکێنیە کردوەتە ئامانج دوو چەکداری پەکەکە کۆژران لەگەڵ برینداربوونی سێ کەسی تر.
ڤیدیۆی شوێنی ڕوداوەکە
