زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دابەزاند و شوێن گۆڕینی خوێندکاران بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند ، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕین بە خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ١٠ بۆ ١٥ی ١١ لە رێگای لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی دەتوانن داواکاری تۆمار بکەن.
ڕونیشیکردەوە، "دابەزان و شوێن گۆڕینەکە بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات و بە ڕەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) سودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی رابردوو ."
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوێندکار ئەم کارانە بکات پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین:
١- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت.
٢- دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی ورگیراو لە بەشی دووھەم لە سیستەمی زانکۆلاین.
٣- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووھەمی رەتدەکرێتەوە.
٤- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.
