کچە کوردێک کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی منداڵان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کچە کوردێکی تەمەن ١٣ ساڵ  رۆژئاوای کوردستان کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردن لە هاوتەمەنەکانی خۆی و گەیاندنی خەم و ئازاریان .

سیرین مەزلووم نەعسان، 13 ساڵی تەمەنە، خەڵکی شارۆچکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و دوای ئەوەی  توۆڕ سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی منداڵان کاندیدیکرد کاندیدکردنەکەی قبووڵکرا.

تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سیرین لەگەڵ 170 منداڵی دیکە لە سەرانسەری جیهان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی منداڵان کاندیدکراوە و کاندیدکردنەکەشی لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە پەسندکراوە.

هەروەها ئەو کچە کوردە ، سەردانی کەمپی ئاوارەکان دەکات و بە گوتنەوەی گۆرانی، ژەنینی میوزیک و وێنەکێشان، بەشێک لە خەم ئازاری هاوتەمەنەکانی رەواندووەتەوە. ئەو، ژیانی راستەقینە و ئاواتی منداڵان لە نیگارەکانیدا نیشاندەدات.

جێگەی باسە سیرین چەندین پەیامی ڤیدیۆیی بە کوردی و عەرەبی ئاراستەی جیهانیان کردووە و دەڵێ: شەڕ رابگرن، ئێمە دەمانەوێ منداڵانی سووریا وەک هەموو منداڵانی جیهان، لە مافە سەرەتاییەکانیان سوودمەندبن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار