دهۆك؛ شێرپەنجەی مەمك 45٪ ئاماری توشبوانە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆك: 40 بۆ 45٪ی نەخۆشانی شێرپەنجە لەپارێزگای دهۆك لەجۆری شێرپەنجەی مەمكن.
د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك بەهاوڵاتی راگەیاند:» بەشێكی زۆری ئەو نەخۆشانەی سەردانی ناوەندە پزیشكییەكان دەكەن و تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، تووشی شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی خوێن بوون، 40 بۆ 45٪ی نەخۆشانی شێرپەنجە لەپارێزگای دهۆك لەجۆری شێرپەنجەی مەمكن».
وتیشی: «لەدهۆك دوو ناوەند بۆ پشكنین و چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە هەیە، كەئەوانیش ناوەندێك لەنەخۆشخانەی ئازادی كە 75 قەرەوێڵەیە، هەروەك سەنتەری شێرپەنجەی منداڵان و نەخۆشانی تالاسیما لەپارێزگای دهۆك».
بابهتی پهیوهندیدار
