سبەی خەڵاتەکانی 13مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ دابەشدەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەی خەڵاتەکانی ١٣مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دابەشدەکرێت و فیلمی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدارن.

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ 28 فیلم بەشدارن و خەڵات لە سێ بەشدا پێشکێش دەکرێن، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم و خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵ

 هەروەها ئەمساڵ خەڵاتێکی دیکە بەناوی ئەرهان ئۆرس، سینەماکاری باکووری کوردستان زیادکراوە کە ئەمساڵ لە تورکیا دەستبەسەرکرا و ئێستا لە زیندانە.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 26 تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و سبەی دووشەممە 31 تشرینی دووەمی 2022 چالاکییەکانی کۆتایی دێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار