ئیداره‌ی خۆسه‌ری دەیان کەس لە ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژاوایی کردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیان کەس لە ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی ڕادەستی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئۆسترالیا کردۆتەوە.

کەناڵی ئەی بی سی بڵاوی کردەوە، ئیدارەی کوردیی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەیان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی کە لە زیندانی ڕۆژ ڕاگیرابوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕادەستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عێراق کردۆتەوە.

 هەر بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرته ، ڕێککەوتنی ڕادەست کردنەوەی خێزانی چەکدارانی داعش دوای کۆبوونەەی ەم دوایەی دیپلۆماتکارانی ئەو چەند وڵاتانه لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردی بووە.

میدیاکانی ئوسترالیا باسیان لەوە کرد کە ڕۆژی دابردوو لە ڕێگای گەشتێکی ئاسمانییەوە لە عێراق بۆ ئۆسترالیا ١٣ منداڵی ئوسترالیایی لەگەڵ دایکیان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

هەروەها ژمارەیەک ژن و منداڵی سەر بە چەکدارانی داعش کە هاووڵاتیانی ئەمریکا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، بەریتانیا، بەلجیکا و کەنەدان گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ڕزگارکردنی منداڵان، هێشتا زیاتر لە 11 هەزار ژن و منداڵی وڵاتانی بیانی لە کەمپی ئەلهۆل و ڕۆژ لەژێر چاودێریی هێزە کوردییەکانی سووریادان.

شایانی باسە زیاتر لە 54 هەزار چەکدار و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە زیاتر لە 10 کەمپ و زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ڕاگیراون. زۆربەی ئەو کەسانە هاوڵاتیی سووریا و عێراقن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار