ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن كۆبوونه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان سەبارەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٢٣، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو هاوکات هەردو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتیش دەڵێن، لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوە لەسەر هەردو پرسەکە و بڕیاریش دراوە کۆبونەوەکان بەردەوام بن بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی دیکەش.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدراو تیایدا،زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لێکتێگەیشتنی زۆر زۆر باش هەبو لەنێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان و خاڵە هاوبەشەکان زۆر زیاتربون لە جیاوازییەکانمان، بەڵام ئێمە لەکۆبونەوەکەدا جەختمان لەوە کردەوە کە فراکسیۆنی پارتی دەیەوێت هەرچۆنێک بوە لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت".

وتیشی، ئێستا کات لەبارە بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و پارتیش لاری نییە لەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە فرە بازنەیی (چوار بازنەیی) بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە گفتوگۆوە.

هەروەها زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "فراکسیۆنی یەکێتی بە پێویستی زانی رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان و ژمارەیەک برگە و مادەی دیکەی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانیش بکرێت، بەجۆرێک بتوانرێت "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت و مەجالی گزی و فزی نەمێنێت، تاوەکو خولی تازەی پەرلەمان رەنگدانەوەی دەنگدانی راستەقینەی هاوڵاتیان بێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار