دادگەی مێردین بڕیاریدا 4 تۆمەتباری کوشتنی 5 هاوڵاتییەکەی دهۆک زیندانی بکرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی پێنج هاوڵاتی خەڵکی دهۆک لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە مێردین‌ی باکووری کوردستان چوونە بەردەم دادوەر، چواریان خرانە گرتووخانەوە.
دادگەی مێردین دوای وەرگرتنی گوتە لێیان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتباران، بڕیاریدا چوار لەو پێنج کەسەی تۆمەتباری دۆسیەکەن، بخرێنە گرتووخانە و کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازاد بکرێت.
دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان له داواكاری گشتیی هه‌ریه‌ك له گومانلێكراوان ف. ئا، ئا. ك، و م. ی به داواكاری به‌ندكردنیان ره‌وانه‌ی دادگای ئێشگكران و به هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی "ئه‌نجامدانی تاڵانی به شه‌و، شاردنه‌وه‌ی تاوان، شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانێكی دیكه یان به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرنه‌كردن ئه‌نجامدانی كوشتن و ئه‌نجامدانی تاڵانی به زۆری چه‌ك" و گومان‌لێكراو چ. ب به تاوانی "له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كه، شاردنه‌وه‌یان و گۆڕینیان"، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا. هاوكات گومان‌لێكراو م.ش به مه‌رج ئازاد كرا.
هاوکات، تائێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە بۆچی ئەو هاونیشتمانییانەی خەڵکی دهۆک کوژراون.
بەرەبەیانیی 19-1-2023، پێنج هاونیشتمانی دانیشتووی دهۆک لە ئۆتۆمبیلێکدا لە شارۆچکەی نسیبینی سەر بە مێردین، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە لە سەریان درا و گیانیان لەدەستدا.
ئەو پێنج هاوڵاتییەی لە ڕوداوەکەدا کوژران ناویان، حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ) کە هاوژینی حاجی عەبدوڵڵایە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) کە کچی حاجی عەبدوڵڵایە، واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بوون.
