هێزە ئەمنییەکانی ئێران 3 برای کوژراوێکی رۆژهەڵات بریندار دەکەن
دۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هێمن حەمزە
3 ساڵ لەمەوپێش
سێ برای کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێن.
سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی بێوران لە شاری سەردەشت هەوڵی دەستگیرکردنی سێ برای هێمن حەمزە-یان داوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە کوژرا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردوە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاری دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ برایە و تەقەیان لێکردون کە لە ئەنجامدا سەرجەمیان بریندار بون و محەمەد حەمزە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.
هێمن حەمزە لە (11/11/2022) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا و مەرگی ئەو گەنجەش ناڕەزایەتیی زۆری ناوچەی بێوارانی لە سەردەشت-ی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتوە.
بابهتی پهیوهندیدار
