تورکیا بە چڕی ناوچەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیا چەند شوێنێكیان لە بناری قەندیل و برادۆست بۆردوومانكرد.
بەپێی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا كوێستانی بەربزین و گەرووی سنگایان لە دەڤەری برادۆست بۆردومانكرد.
هاوكات فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا زۆر بە نزمی بە ئاسمانی دەڤەری برادۆست و باڵەكایەتیدا دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوكێیان لەنێو هاووڵاتیانی ناوچەكەدا دروستكردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان تورکیا گوندی بۆڵێ و کوزینەیان لەسنوری بناری قەندیل، لەهەمانکاتدا زنجیرە چیای بێرمکە و سنوری گوندی دۆڵەرەقەی سەر بە ناحیەی سەرکەپکانیش لەسنوری قەزای ڕانیە بۆردومانکراوە و تا ئێستا زەرەرو زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.
به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانه‌وه، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون، ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌لای به‌شێك له هاوڵاتیانی نیشته‌جێی برادۆست و قه‌سرێ دروستبوه، ئاگرێكی فراوانیش له شوێنی بۆردومانه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بینراوه.
سوپای توركیا زۆرجار به‌بیانوی لێدان له باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هێرشده‌كاته‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه سنوریه‌كان، تاوه‌كو ئێستاش ئامارێكی دروست له‌باره‌ی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نیه.

