ئاگرێکی گەورە لە ئاکرێ کەوتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە ئاکرێ ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانی کەرەستەی بیناسازی کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئاگر بەربووەتە گوڕەپانی کەرەستەکانی بیناسازی لەناوەندی شاری ئاکرێ، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتروڵکردنەوەی ئاگرەکەن.

نێچیرڤان فەخرەدین وتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە "تا ئێستا کەسێک رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و توشی تەنگەنەفەسی بووە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار