بەهۆی یاریکردن بە چەککەوە کچێکی نۆ ساڵ گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، كچێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن منداڵێكی دیكه‌وه، ئه‌و كچه نۆ ساڵانه گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه".
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كچێكیان به برینداری هێنایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوی (س،ع،ێ) ته‌مه‌ن نۆ ساڵ كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی دابانی قه‌زای حاجیاوابو، شوێنه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه هه‌بو، له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له‌ڕێگا بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خێزانی منداڵەکەوە دەستیان کەوتووە، "كاتێك كچه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكی دیكه له‌ماڵی باپیری بووه له گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌شی ڕانیه، له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌منداڵه‌كان ده‌ستكاری چه‌كی كردوه فیشه‌ك به‌ر كچه‌كه كه‌وتوه".
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت، "له شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆف له‌گه‌ڵ دو قه‌وانی ته‌قیودا و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
بە گوێرەی ئامارە نافەڕمییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 67 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون؛ 55 کەسیان بە چەک؛ هەشت کەس بە چەقۆ و لانیکەم 56 کەس خنکاون.
