بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ خەڵکی هەرێم دابیندەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتو رۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاوڵاتیان دەدرێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە د.بڕیاری رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ د. حامد زوبەیعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق باس لە دابینکردنی نەوت دەکەن بۆ هەریم بە نرخی پاڵپشتیکراو.

لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 1ی مانگی (تشرینی دوەم/11) دەست بە دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، رۆژانەش بڕی یەک ملیۆن لیتر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ئەو نەوت بە هەمان ئەو نرخە دەبێت کە لە هاوڵاتیانی عێراق وەردەگیرێت، واتە نرخی پاڵپشتیکراوە و نرخی هەر 100 لیترێک نەوتی سپی بەرامبەر 15 هەزار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار