دوو هاوسەر لەگەڵ منداڵەکەیان لە شەنگال کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای شەنگال دوو هاوسەر لەگەڵ منداڵەکەیان کوژران و لەسەر رووداوەکە کەسێک دەستگیرکراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای شنگال بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەو سێ هاوڵاتییە شەوی رابردوو کوژراون کە ئێزیدین و خەڵکی ناحیەی سنونن، رووداوەکە لە ناوچەی عێن غەزال بووە کە 9 بۆ 10 کێلومەتر دوورە لە سەنتەری شەنگال."

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، "ئەم خێزانە کاریان شوانی بووە و چەند مانگێکە کار بۆ خاوەن کێڵگەیەک دەکەن لە عێن غەزال بۆیە دوای رووداوەکە خاوەن کێڵگەکە دەستگیرکراوە و لێکوڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت."

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی هیشتا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، تەمەنی ژن و مێردەکە  سەروو 40 ساڵ بووە و منداڵەکەشیان 5 بۆ 6 ساڵ بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار