ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی پارتی و گۆڕان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزوتنەوەى گۆران و پارتى دیموکراتى کوردستان، کۆبونەوەو لە ڕاگەیەندراویکی هاوبەشدا جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەند دەکەنەوە.

ئەمڕۆ، 24ى 10ى 2023، لەبارەگاى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، کۆبونەوەى هاوبەشى نێوان  بزوتنەوەى گۆران و پارتى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدرا، بەپێى راگەیەنراوى هاوبەشى نێوانیان، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕو، هه‌ردولا كۆك بون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو هێز و تواناكان بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دانانی ستراتیژیه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرساریه‌تی قۆناغه‌كه‌.

وێنەیەک لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی نێوان ئەو دوو حیزبە:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار