دوو پۆلیس لەکاتى دەستگیرکردنى داواکراوێک بە گولـلە بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهپارێزگاى هەڵەبجەو لەکاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارێک چەند پۆلیسێک بەفیشەک برینداردەکات، ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگاكهش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
بەشی ڕاگەیاندنو پەیوەندیهكانى پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ سێ مەفرەزەی هاوبەشی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجەو بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن، هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیانداوه كه تهمهنى 38 ساڵهو دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیه لەگەڕەکی شێخ ئیسماعیل کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنیشى هەبووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووبونەوە رویداوەو تۆمەتبارەکە بە چەکى جۆرى کڵاشینکۆف تەقەی لە پۆلیس کردووە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس بە گولـلە بریندار بوون و تۆمەتبارەکە دواتر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بە بڕیارى دادوەر بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیراوە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە پۆلیسی هەڵەبجە دهڵێت، "تۆمەتبار لەدادگای کەتنی هەڵەبجەو بەگوێرهى مادەی 229 لهیاسای سزاکانو بهتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن لەدادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە داواکرابوو، لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی، لەلایەن داواكراوهوه بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لەمەفرەزەکانی پۆلیس کراو بههۆیهوه دوو کارمەندی هێزەکانی پۆلیس بەفیشەک برینداربون.
بە گوێرەی ئامارە ناڕەسمییەکان تەنها ئەمساڵ لە سەرەتای ساڵەوە تا مانگی حەوت 67 کەس لە هەرێمی کوردستان کوژراون؛ کە 55 کەسیان بە چەک بووە.
