بلینکن بۆ سودانی : بەدوای ئەو كەسانەدا بگەڕێن كە بەرپرسن لە هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دوێنێ وەزیری دەرەوە ئەمریکا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات  بەدوای ئەو كەسانەدا بگەڕێن كە بەرپرسن لە هێرش و هەڕەشەكان لە دژی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سزایان بدەن. هاوکات سوپای ئەمریکا رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزەکانی.

لە دوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) گروپە چەکدارییەکانی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کردوە تەنها لە عێراق و هەرێم  حەوت جار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، بلینكن لە ڕۆژی دووشەممەدا پێشوازی لە ئیدانەكردنی هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن بەغداوە كردووە.

لەم پەیوەندەدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە  سوپای ئەمریکا رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە رێوشوێنەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی لەرێگەی درۆن و کامێرای چاودێرییەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، رێوشوێنە نوێیەکان دوای زیادبوونی مەترسییەکان دێن لەبارەی ھێرشەکانی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە رێوشوێنەکان بریتییە لە توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی چونە ناو بنکە سەربازییەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێوشوێنێکی دیکە بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی لەرێگەی درۆن و کامێرای چاودێرییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار