سودانی: ناردنی 700 ملیار دینارەكە بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه بۆ پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام و به‌م نزیكانه گوژمه‌یه‌كی دیكه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " هەر سێ 700 ملیار دینارەكە لە كاتی خۆی رەوانە دەكرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دوای سەری ساڵ لەگەڵ هەرێم حسابات دەكرێت، كە چەند پارەی بۆ ڕەوانە كراوە و پاشان كۆدەكرێتەوە".
دەشڵێت "بەپێی رێككەوتنمان لەگەڵ هەرێم دەبێت سێ ٧٠٠ ملیاری بۆ دابەشكردنی مووچە بنێرین و دواتر بەپێی یاسای بودجە پشكی هەرێم دەنێرین".
سودانی باسی له‌وه‌شكرد، به‌م نزیكانه شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست به پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه و له‌مانگی 12ی ئه‌مساڵیشدا پاكتاوی دارایی له نێوان هه‌ردولادا ده‌كرێت.
