ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەرکی بەغدایە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوهوه و رایگهیاند، ژمارەی مووجەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتراستکراوەتەوە و ئەرکی حکومەتی فیدڕالە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات.
ئەمڕۆ چورشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان کۆبوویەوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بهڕێوهچوو کە تێیدا باسی له ئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی ڕۆژی 18ی ئهم مانگهی لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێم کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەدرا، کە لە کۆبونەوەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، شاندی هەرێم بە ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی و بە ژمارە و داتای دروست، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی تایبەت بە بودجەی هەرێمى دایەوە لەبارەی داهات وخەرجییەکان و نەوت و دەروازە سنورییەکان و پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی و هەرێم و میلاکیی گشتی و مووچە.
ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، بۆ بەرجەستەکردنی ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبونەوەی ڕۆژی 18ی ئهم مانگهدا لیژنە دارایی هەمولایەک لەسەری کۆک بون، بەتایبەتیش جیاکردنەوەی تەرخانکراوەکانی موچەی هەرێم لە پێوەری خەرجیى ڕاستەقینە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی فیدڕاڵ و هەموارکردنەوەی ماددەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە یاسای بودجە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، ئەنجومەنی وەزیران وێرای پشتیوانی لە پڕۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێریى دارایی دەکات، بە ئاڕاستەی خستنەڕوی ڕاستییەکان و دڵنیاکردنەوەی هەمو لایەک کە هەرێمی کوردستان، هەروەک هەمیشە شەفافانە، هەمو زانیاری و ژمارەکان دەخاتەڕو و هیچی نیە بیشارێتەوە و هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە کە بەربەست دروست بکەن لە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە، "ئیتر ئەرکی حكومەتی فیدڕاڵ و بە تایبەتی وەزارەتی داراییە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش لەکاتی خۆی بنێرێت کە شایستەی قانونیی موچەخۆرانە".
