بریندارێکی تری ئاگرەکەی عەربەت گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگه‌یاند، بریندارێکی تری  روداوی ئاگره‌كه‌ی ئەمڕۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا و بووە دووەم کەس کە بەهۆی رووداوەکە گیان لەدەست بدات. 

ماوەی 17 کاتژمیرە کارگەیەکی قیر لە عەربەت لە پارێزگای سلێمانی گڕیگرتووە و هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، سەرچاوەیەک لە ناو کارگەکەوە بە هاوڵاتی وت، هۆکاری ئاگرەکە گڕگرتنی خەزانەکانی نێو کارگەکە بووە.

پێشتر راگەیاندرا ئەو هاوڵاتییەی بووە یەکەم کەس لە رووداوەکە گیان لەدەست بدات ناوی مزەفەر نەبی شینۆیە و دانیشتووی ناوچەی کەڵەکی هەولێر بووە. موزەفەر لەسالی 1992 لەدایکبووە و خاوەنی چوار منداڵە.

لە رووداوەکەدا دوو کەسی تریش برینداربوون کە برینی هەردووکیان سەختە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار