گۆڕانكاری له‌خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ مانگی رابردو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده له‌نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ حه‌وت هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، له‌مه‌ودواش خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ بە (45) دینار دیاریکرد، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (6.500) بۆ (7.000) دیناره.
به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌كان بۆ مانگی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و مۆلیده‌كان ته‌نیان له نێوان 12:00ی نیوه‌ڕۆ تا 1:00ی شه‌و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه كار ده‌كه‌ن واته له 1:00ی به‌ره‌به‌یان تاوه‌كو 12:00ی نیوه‌ڕۆ كار ناكه‌ن جگه له به‌یانیان كه 6:30 تا 8:00ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، کارەبای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كان به‌یانیان كارناكه‌ن له‌بری ئه‌وه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ كارده‌كه‌ن.
هاوکات لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی 10 بڕی 9هەزار و 500 دینارە و هەکار هروری ، نوێنەری موەلیدەکانی دهۆک بە هاوڵاتی وت"نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بۆ مانگی 10لەسەنتەری دهۆک 9 و هەزار و500 دینارە، بۆ قەزا وشوێنەکانی تر بەپێی کارکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتیمانی دیاریدەکرێت"
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
