حکومەتی عێراق بە فەرمی داوا لە دوو کۆمپانیا دەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆڕەک بپچڕێنن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بپچڕێنن ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی وەک دەستەکە دەڵێت کۆرەک تیلیکۆم گوێی بە هۆشدارییەکان نەداوە و ئەو قەرزە "زۆرەی" لەسەریەتی نایگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا بە فەرمی داوای له هه‌ردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر کرد كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بپچڕێنن و لە نوسراوەکەدا هاتووە، "به پشتن به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی فه‌رمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو پێمان دراوه، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی به‌سه‌رچوونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مانه‌وه له 30ی ئابی 2022 به كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم دراوه، هاوكات وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاره دادوه‌ریه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچووه، پابه‌ندن به پچڕانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ كۆڕەك تیلیكۆم."
دەستەکە لە 22ی مانگی ئابی ئەمساڵ دەستەکە چەند بڕیارێکی سەبارەت بە كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌ركرد و بەپێی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، فرۆشتنی كارتی باڵانس و سیمكارتی ئه‌و كۆمپانیایه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و وتیشی له‌ماوه‌یەکی نزیکدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن راده‌گرن بەهۆی چەند سەرپێچییەکی کۆمپانیاکەوە کە بەشێکی ئەو قەرزە کەڵەکەبووەیە کە لەسەریەتی.
لە نوسراوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا هاتووە کە کۆمپانیای کۆڕەک جدی نەبووە و گوێی بە هۆشدارییەکان نەداوە سەبارەت بە گەرانەوەی ئەو قەرزە زۆرەی لەسەریەتی.
