فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچووغ: رێککەوتن کراوە پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی خاڵە سەربازییەکانی قەرەچووغ بەرێوەبەرن
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لە قەرەچوغ بە هاوڵاتی راگەیاند لە کۆبونەوەی هێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عێراق بڕیار دراوە سێ خاڵی سەربازی بدرێتە سوپای عێراق و سێ خاڵی تریش هیزەکانی 80ی پێشمەرگە کە سەر بە پارتین بەڕێوەی ببەن.
لەسەر دواین پێشهاتەکانی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەندێک خاڵی چاودێری لە قەرەچووغ لەسنوری قەزای مەخمور، فەرماندەکەی پێشمەرگە دەڵێت ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکدا ئەو پێشنیارە خراوەتە روو بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە.
شەڕی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، 22ی تشرینی دووەمی 2023 لەچیای قەرەچووخ لەنزیك كەمپی ئاوارەكانی مەخمور روویدا، تێیدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و هەشت پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دوو كوژراویش لەسوپای عێراق بوونی هەیە، لەسەر چەند پێگەیەك لەچیای قەرەچووغ كەهەفتەیەك پێش شەڕەكە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چۆڵكردنیانی راگەیاند.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لە مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە بارەگای فرقەی 14 ی سوپای عێراق کۆبونەوەیەکی تر ئەنجام درا و قسە لەسەر چەند پێشنیارێک کراوە کە سێ خاڵی سەربازی بۆ سوپای عێراق و سێ خاڵی سەربازی تر بۆ پارتی بێت بەڵام پێشنیارە و هێشتا مۆر نەکراوە تاوەکو خاڵە سەربازییەکان بەهاوبەشی بەڕێوە ببەن و خەڵکی ناوچەکە لەو دڵە ڕاوکێیە ڕزگاربن بەڵام دووای ڕێکەوتنەکەش بەغدا بڕیاری کۆتایی دەدات."
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی لەدوای پێکدادانەکانی هەردوولا چەندین دانیشتن کراوە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق. رۆژێک دوای شەڕەکە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.
غازی فەیسەڵ دەڵێت ئەو رێککەوتنەی ئەمڕۆ کراوە "ڕەزامەندی دانیشتوانی کەمپەکەشی پێویست دەبێت لەبەر ئەوەی ئەگەر هێرشەکانی فڕۆکەی( تورکیا و داعشەکانی) شاخی قەرەچوغ بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر ئەم ڕێکەوتنە دەبێت مەرجی ئاوەرەکانی کەمپەکە دوورکەوتنەی هێزەکانی پارتییە لێیان و دەیانەوێ کۆتایی بە هێرشەکانی داعش و تورکیا بۆسەر کەمپەکە بێت بۆیە لێرە بەدواوە سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی کەمپەکەی دەکەوێتە ئەستۆ وە مەرج و داواکاری دانیشتوانی کەمپەکەش لە سوپای عێراق پاراستنیانە لە هێرشی تیرۆرستانی داعشەکانی شاخی قەرەچوغ و فڕۆکەی چاودێری دەوڵەتی تورکیا کە ناوە ناوە دەکرێتە سەریان ."
فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکەی پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، "ماوەی پێنج ساڵە پارتی ڕێگە نادات دانیشتوانی کەمپەکە بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆی شاری هەولێرو زۆنی زەرد بکەن بۆ ئیش و کاری ڕۆژانەو نەخۆشخانەی منداڵ بوون و چارەسەری نەخۆش و بۆ کرێکاری و هەتا بۆ شتومەک کڕین وخواردن وخواردنەوەش، چەندین هێرشی داعش و فڕۆکەی تورکیا بۆ سەر دانیشتوانی کەمپەکە ئەنجام دراوەو خەڵکی سڤیل شەهیدو و بریندار کراون."
