سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستبەکاربوو

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2024، بە فەرمی محەمەد حافز وەکو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستبەكاربوو یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ پارێزگاری شارەکە ئەنجامدا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و محەممەد حافز جەختیان لەوە کردەوە، ئامانجیان پێکەوە ژیانە و وەکو یەک خزمەتی هەموو لایەک دەکەن.
محەمەد حافز لەبارەی تورکمانەکانەوە رایگەیاند، "پۆستەكانمان بۆ پێكهاتەی توركمان بەجێهێشتووە تا خۆیان پڕی بكەنەوە".
دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، سەرەنجام لە 10ی ئابی 2024 لە بەغدا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆبوونەوەیەكدا بە بەشداریی 9 ئەندام، پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵبژارد و رێبوار تەها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە پارێزگار هەڵبژێردرا و محەمەد ئیبراهیم حافز لە پێكهاتەی عەرەبی، بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
