شارەوانی سلێمانی زەوییە زیادەڕەوەکان تاپۆ دەکات

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر مامەڵەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەراییەتییەکان دوادەکەوێت هەندێک جار چەند ڕۆژێک وهەندێک جاریش چەند مانگێک دەخایەنێت.
هاوڵاتییانیش بەردەوام گلەی ئەوەدەکەن کە بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانییان لە کاتی خۆی ڕای نەکراوە خەرجییەکی زۆری هاتووچۆکردنیان بۆ بەرێوەبەراییەکانییەکان لەسەر کەوتووە.
بەڵام لە ئێستادا، کە نزیک دەبینەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێوەبچێت و بەرێوەبەرایەتی سەر بە پارێزگانش کە چەند بەڕێوەبەراتییەکن دەکەونە ژێڕ دەسەڵاتی حزبەکان کەوتوونەتە ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەخێرای.
بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، خێرا ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان جۆرێکە لە سیاسەتی حزبەکان، کە بە ردەوام لە کاتی نزیکبوونەوەی پرسی هەڵبژاردن ئەم شێوازی مامەڵەکردنە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن ببن بە هەڵبژێردراوی یەکەم لە لەلایەن هاوڵاتییان لە کاتی هەڵبژاردندا.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سەرۆکاییەتی شاراوانی سلێمانی ناوی ژمارەییەک لە هاوڵاتییانی بڵاوکردۆتەوە و داوایان لێدەکات سەردانی شارەوانی سلێمانی بکەن بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان کە زیادەرۆییان هەبووە، دەشڵێت، کۆنوسیان بۆ پەسەند کراوە بەپێی یاسای ژمارە (٣)سالی (٢٠١٩) تایبەت بە تاپۆکردنی خانووەکانیان.
