لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی خانەنیشینیدا هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من دراوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەمە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ مووچەی مانگی تەمموز بەسەر خانەنیشینان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراواندا دابەش کرا، بەڵام لەگەڵ دابەش کردنی مووچەکانیاندا کارمەندانی "هەژماری من"هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی "هەژماری من" دەدن لە بانکی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی.

 

لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنیشیندا زۆرێک لە بانکەکان لەگەڵ دابەشکردنی موچەی خانەنشینی و موچەی کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراواندا فۆرمێکی ئەژماری من-یان بەسەر خانەنشین و کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراواندا دابەش دەکرد، ئەمەش بۆ مەبەستی ئەوەی لای بانکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

هەروەها ئەمڕۆ لەناو بانکی تووی مەلیکدا چەندین کارمەندی "هەژماری من" هەیە و هەوڵی بڵاوکردنەوەی فۆرمەکانیان دەدن، ئەمەش لە ڕێگەی فەرمانبەری بانکەکانەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی فۆڕمەکان بدەن بە خانەنشینان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار