دادگا: سزای لەسێدارەدانى بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی دەرکرد

3 مانگ لەمەوپێش



دادگەی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی دا سەپاند.
 
کوڕەکەی وەستا حەسەن کەبابچی لەگەڵ برایەکیدا لە سلێمانی لە مانگی ئەیلوولی 2023 تەقەیان لێکرا و گیانی لەدەستدا. رووداوەکە دوای گیانلەدەستدانی باوکی بوو لە رووداوێکدا لە مانگی ئابی هەمان ساڵ.
 
لە ماوەی رابردوو هاوژینەکەی وەستا حەسەن باسی لەوە کردبوو، کەسێک هەڕەشەیان لێدەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی 5ی 2025، شادمان ئەبوبەکر، هاوژینی وەستا حەسەنی کەبابچی وت: "بکوژی شەهید رۆژ حەسەنی کوڕم، ئەمڕۆ لە دادگەی سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد."

بە وتەی دایکی کوژراو، "بکوژەکە مامۆستای مەشقی سەربازییە و کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیشە."

لە چەند رۆژی رابردوودا، دایکی کوژراو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "کەسوکاری بکوژ هەڕەشەمان لێدەکەن و پێمان دەڵێن دەبێت سوڵحی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ بکەن."

کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2023، لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لە دوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کرا، بەهۆیەوە رۆژ حەسەن لە دایکبووی 2002 گیانی لەدەستدا و دیلان حەسەنیش، کە لە دایکبووی 2007 بوو، بریندار بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار