لاهور شێخ جەنگى: کەس ناتوانێت من دەستگیربکات
.jpg)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگى کەمێک لەمەوبەر جەختى کردەوە کەئەو لەماڵەکەى خۆیەتى و لەکەناڵەکانى ڕاگەیاندنەوە بیستویەتى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە.
لاهور شێخ جەنگى لەلێدوانێکى ڕؤژنامەوانیدا وتى: دەستدرێژیمان بکرێتە سەر کارەساتى گەورە ڕودەدات و کەسیش ناتوانێت من دەستگیربکات، لەماڵى خۆمم و دەستدرێژى لەهیچ کەسێک قبوڵناکەم.
لاهور شێخ جەنگی هەر لەو چاوپێکەوتنەى ئەمشەودا وتى: لە میدیاكانەوە بیستم فەرمانی دەستگیركردنم بۆ دەرچووەو هێزێکى زۆر هێنراوەتە دەوروبەرى ماڵەکەم و گەمارى ئەو ناوە دراوە ڕێگە نادرێت کەس بێنە ماڵەکەم.
ئەو باسى لەوەکرد، نازانم کەى فەرمانم بۆهاتووە هیچ شتێکى لەوجۆرەمان پێنەگەیشتوە خێرە تائێستا پێم نەوتراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد ئەمشەو مالیکى و چەند سەرکردەیەکى ترى عێراقى پەیوەندیان بەنوسینگەى سەرۆکى یەکێتیەوە کردوە ئەم دۆخە کۆتایی پێبێنن و قابیلى قبوڵکردن نییە.
لاهور شێخ جەنگى وتیشى: ئەمەى دەکرێت چەتەگەرى و ماقیاگەریەو قابیلى قبوڵکردن نییە، داوالەخەڵکى کوردستان دەکەم خۆڕاگربن، شەخسێک خۆى سەپاندوە بەسەر یەکێتیداو گەندەڵە.
لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: ئەوەی بەرامبەرم دەكرێت، چەتەگەری و مافیاگەرییە، چونکە من پێشتر چومەتە بەردەم دادگا و چوار ساڵە هەموو شەوێك دەڵێن دێینە سەرت.
لاهور شێخ جەنگی وتیشى: بۆچی دەبێت، بافڵ بەمن بڵێ خۆ ڕادەست بكە؟ دەبێت پۆلیس بە من بڵێت، ئەبێت میلیشیا بە میلیشیا وەڵامبدرێتەوە.

