دەزگای ئاسایشى سلێمانى: هیچ جۆرە بۆردومانکردنێک لەناوچەکە نەبووە

2 مانگ لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.
لەڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری (چیای سورێن) چەند پاشماوەیەکی جەنگی (مین)تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم
کاتژمێر ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ لەنزیک گوندی(هۆمەرقەوم )، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی ( مین )تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
