لە شەڕەکەی لالەزار سێ کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەستداوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرە ئامارە نافەرمییەكان، لەشەڕو پێکدادانەکانى چەند كاتژمێری رابردووی لالەزاردا، لە هێزە ئەمنیەكان سێ كەس كوژراون و 26 كەسی دیكەش برینداربوون.

کاتژمێر سێ و نیوی بەرەبەیانی هەینییەوە بەمەبەستى دەستگیرکردنى، لاهور شێخ جەنگى و براکانى هێزە ئەمنیەکان چونە نزیک هۆتێل لالەزارو شەڕ و پێکدادان دەستیپێکرد و پاش سێ کاتژمێر، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیرکران و لالەزاریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کۆنترۆڵکرا.

بەگوێرەی دواین ئامارە نافەرمییەكان، لە هێرشەكەی چەند كاتژمێری رابردووی لالەزاردا، لە هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سێ كەس كوژراون و (26) كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها لە هێزەكەی لاهوری شێخ جەنگیش حەوت كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش بریندابوون، دەوترێت برینی دووان لە بریندارەكان سەختن، میدياكانی نزیك لە یەكێتی ناو و ناسنامەی (3) كارمەندە كوژراوەكەیان بڵاوكردووەتەوە، كە سەربە دژە تیرۆرو هێزەكانی كۆماندۆ و ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنی ئاسایش رایگەیاندووە، سەرمەند عەلی کارمەندمان لە گرژییەکانی لالەزاردا گیانى لەدەستداوە.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، ''بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی فەرماندەییمان کاکە دیار سەردار حەکیم رادەگەیەنین، کە جوانەمەرگ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 22ی ئابی 2025، لەپێناو چەسپاندنی یاسا و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان وەک ناوەکەی "دیار" رۆحی پیرۆزی کردە دیاریی خاک و نیشتمان و ئاسایش و ئارامی''.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار